ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له چه‌وه‌نده‌ركارانی پیرانشار به به‌ستنی ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی كارخانه‌ی قه‌ندی ئه‌مشاره، له‌ئاست له‌خواره‌وه‌بوونی قیمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌كانیان له لایه‌ن ئه‌م كارخانه‌یه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌ره‌ڕای له‌خواره‌وه‌بوونی قیمه‌تی چهوهندهركانیان، كارخانه‌ی قه‌ندی پیرانشار ڕێژه‌ی نهپاڵێوراوییهكانی به‌رهه‌مه‌كانیانی زۆر ڕاگه‌یاندووه. ده‌شڵێن: ڕه‌وتی ئاسایی ئه‌وه‌یه كه كارخانه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامرازی تایبه‌ت و به ئاماده‌بوونی چاودێرانی ڕێكخراوی سێنفی كه‌شاوه‌رزی، قیمهتهكان دیاری بكات یاخود ڕێژه‌ی نهپاڵێوراوی به‌رهه‌مه‌كان و كوالێتی چه‌وه‌نده‌ره‌كانیان دیاری بكات، به‌ڵام له‌م كارخانه‌یه به بێ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م ئامرازانه، ده‌ست كراوه به دیاری كردنی ڕێژه‌ی نهپاڵێوراوی به‌رهه‌مه‌كان.