ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه کارگەی “کاشی کاژە”ی شاری شائاباد سەر بە ئۆستانی کرماشان، لە بەرەبەری داخران دایه و ئەگەری بێکاربوونی ٨٠٠ کرێکار لە ئارادایە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته و بە وتەی بەڕێوەبەری ئەو کارگەیە، لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەزبەرهوه، ئەو کارگەیە بەرهەمەکانی خۆی ڕاگرتووە و ئەگەری ههیه ٨٠٠ كرێكاری ئهم كارگهیه لهكار بێكار بن. “ئەمیر حسێن سەید محەممەدی”، هۆکاری داخرانی ئەو کارگەیەی بۆ داخرانی سنووری سوومار و پەرویزخان و خوسرەوی و ههروهها نەبوونی ئەمبار بۆ بەرهەمە نوێیەکان، نەبوونی ماشینی گواستنەوە و هاوکاری نەکردنی ئیدارەی ڕێگاوبان، گەڕاندەوە. جێگهی ئاماژهیه، شیرکەتی “کاشی کاژە”، بەهۆی نزیکی لە سنووری عێراق، یەکێک لە سەرەکیترین شیرکەتەکانی هەناردەکردنی کاشی و سرامیک لە ئێرانە کە لە ماوهی چەند ڕۆژی ڕابروودا، بەرهەمهێنانی ڕاگرتووە. شایانی باسه، لە ئەگەر بەردەوامبوونی ئهم دۆخه، ٨٠٠ کرێکار بە جهمعییهتی کرێکارانی بێکار زیاد دەبێت.