به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری بۆکان كه بە تۆمەتی عه‌قیده‌تی له لایه‌ن هێزه ئهمنییكانی ئه‌مشاره‌وه دەستبەسەرکرابوو، لە زیندان ئازاد کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، “حیسام محەممدی خاجلوو”، بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی بۆکان بە دوای دانانی وه‌سیقه‌ی یەک میلیارد تمەنی لە زیندانی ئورمیە ئازاد کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، حیسام محەمەدی خاجلوو، ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری پاره‌كه لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گروپی توندئاژۆ ئیسلامییه‌كان دەستبەسە کرابوو. شایانی باسه، ڕۆژی ڕابردووش سێ کەس کە بە هه‌مان تۆمه‌ت دەستبەسەر کرابوون، لە زیندانی ئورمیە ئازاد کرابوون.