به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، هاووڵاتیەکی خەڵکی ورمێ کە سەرەتایی بەهاری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “محەممەد عەسری گەنگەچین” لە لایەن لقی یه‌كی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له حیزبه‌كان”، به یەک ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “محەممەد عەسری گەنگەچین” ڕۆژی چوارشەممە ١١ی گوڵانی ئه‌مساڵ لە لایه‌ن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر کرابوو.