ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌دره‌سه‌کانی دوو گوندی سه‌ربه شاری مەریوان، لەگەڵ کەمیی مۆعه‌لیم بەرەڕوویە و ئەو دوو گوندە یک مۆعه‌لیمی هەیە بۆ وتنەوەی وانە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ن پاش نزیک بە یەک مانگ لە کرانەوەی مه‌دره‌سه‌کان لە ئێران، گوندەکانی “وەنێنەی خواروو” و “وەرۆ”، سەر بە ناوچەی کۆماسیی شاری مەریوان، تەنیا یەک مۆعهلیمیان هەیە. شایانی باسه، بەهۆی نەبوونی مۆعه‌لیم، خوێندكارانی ئەو دوو گوندە، تەنیا سێ ڕۆژ لە حه‌فته‌دا ده‌رسه‌كانیان دەخوێنێن و مۆعه‌لیمی مهدرهسهکە هەر سێ ڕۆژ و لە یەکێک لەو گوندانە دەبێت. ئه‌وه له كاتێكدایه كه سەرەڕای داواکاریی هاووڵاتییانی ئەو دوو گوندە لە ئیدارەی ئاموزش و په‌روه‌رشی شاری مەریوان بۆ دابینکردنی مۆعه‌لیم، به‌ڵام هەتا ئێستا هیچ وڵامێکی ئەرێنییان لە لایەن ئەو ناوەندە ئاموزشییهوه وەرنەگرتووە.