وتەبێژى ڕێكخراوی یونیسێف ڕۆژی چوارشهممه ٢٣ی مانگی خهرمانان ڕایگەیاند، ٥١٣ هەزار و ٥٥٠ منداڵ لە سۆمالی بەهۆى برسێتییەوە ڕووبەڕووى بەدخۆراکیی بوونەتەوە و مەترسیی ئەوە هەیە، کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا گیانلەدەست بدەن.
وتەبێژى ڕێکخراوى یونیسێفى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، ٥١٣ هەزار و ٥٥٠ منداڵ لە سۆمالی، کە تەمەنیان لە نێوان شەش مانگ بۆ پێنج ساڵیدایە، بەهۆى برسێتییەوە ڕووبەڕووى بەدخۆراکیی بوونەتەوە، ئەگەر هاوکارى خێرایان پێ نەگەیەندرێت، ئەوا لە هەفتەکانى داهاتوودا گیان لەدەستدەدەن. جێگاى ئاماژەیە كه هەفتەى ڕابردوو نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری دا سهبارهت به ڕوودانى کارەساتێکى مرۆیی لە سۆمالی و داوای هاوكاری نێودهوڵتی كرد.
