به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، پێشیان بە چارەسەریی پزیشکی “محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری” به‌ندكراوی سیاسیی له‌م زیندانه گرتووه.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ئاکامی مانگرتنی ٩٠ ڕۆژەی “محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری” لە زیندان، تووشی نه‌خۆشی هاتووه، بەڵام بەرپرسانی زیندان بۆ وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان ئیزنیان پێنەداوە. شایانی باسه، پیشتریش، پارێزەری ناوبراو لە لاپەرەی تویتێری خۆیدا باسی لە نالەباریی تەندروستیی “محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری” کردبووە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، “محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری” زیندانیی سیاسیی ، خەڵکی شاری “سایین قەڵا، ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ٧٣، لە لایەن مەئموورانی ئەمنییەتیی سپای ئەبووزەری شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو سەرئەنجام ساڵی ١٣٧٨، حوکمی لەسێدارەدانەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا و هەتا ئێستا لە زیندانەکانی ورمێ و ڕەجایی شاری کەرەج لە زیندان ڕاگیراوه و لە مافی چوونە مەرەخەسی بێبەری كراوه.