ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، ههازاران كه‌س له شاری “سالۆنێك”ی یۆنان دژبه كردنه‌وه‌ی نمایهشگاه له‌لایه‌ن وڵاتانی نئۆلیبڕالهوه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای جێگیركردنی ٣٨٠٠ هێزی پۆلیس له ده‌ورووبه‌ری نمایشگاكه، یه‌كیه‌تی به‌ربڵاو كۆمۆنیسته‌كان، ئیتحادییه‌كانی كرێكاری، دژبه فاشیسم، ئاناڕشیستهكان و خه‌ڵكی ئاسایی دژبه سیاسه‌ته نئۆلسیبڕالییهكانی ئیتحادییه‌ی ئۆرووپا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه نمایشگای ساڵانه‌ی “تی.ئای.ئێف” كه له ساڵی ١٩٢٦ی زاینیه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی كاڵای سه‌رمایه‌داریه و جه‌خت له‌سه‌ر مه‌سره‌فگه‌رایی زۆرتر ده‌كات، ئه‌مساڵ له شاری “سالۆنیك”ی یۆنان دامه‌زرا و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكهوتهوه.