به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له شاره‌كانی كوردستان له‌دژی هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ئه‌ڕته‌شی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، زیاتر له ٧٠ كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ژماره‌یه له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له ئۆستانه‌كانی تاران، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، كوردستان، كرماشان و ئیلام بوون. شایانی باسه، له شاری تاران، ٢٣ كه‌س، مه‌ریوان ٨ كه‌س، ورمێ حه‌وت كه‌س، سه‌رده‌شت پێنج كه‌س،پاوه ١١ كه‌س، بانه دوو كه‌س و له شاره‌كانی سنه و جوانڕۆ هه‌ركام شه‌ش كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی بۆكان، پیرانشار، ڕوانسه‌ر، ئیلام، كرماشان، نه‌غه‌ده و دیوانده‌ره له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌ركام یه‌ك كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، نیزكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له هاووڵاتییان له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ئێحزار و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه. به‌مجۆره ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاوئاهه‌نگی خۆی له‌گه‌ڵ هێرش و په‌لاماری ده‌وڵه‌تی توركییه كه بووه‌ته هۆی قوربانی بوونی خه‌ڵكی بی دیفاع و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بونیان له ڕۆژئاوا نیشان ده‌دا.