به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی شاری بۆكان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری ورمێ كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕه‌شبگیرییه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕوویداوه و چوار كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی شاری بۆكان به ناوه‌كانی ” سمكۆ مه‌عرووفی، ژاكا ئیسماعیل پوور، هوومه‌ن فه‌یزی و شاهۆ خزری”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م چوار كه‌س بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.