به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له درێژه‌ی كوشتاری كۆڵبه‌ران له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم، کۆڵبەرێکی دیكه‌ی خەڵکی ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئه‌م هێزانه بریندار کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گرووپێک لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی سنووری ورمێ، لە نزیکیی گوندی “سیارەک”، کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و له ئه‌نجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ماهێر تاقی”، تەمەن ٢٦ ساڵە، بە سه‌ختی بریندار بوو و به مه‌به‌ستی چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی ورمێ کرا.