کۆشکی سپی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، سەبارەت به “کاردانەوەی زیاتر” له‌ئاست هێرشه سایبرییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی دژبه ئاڵبانی، هۆشداری دا كه مادده‌ی پێنجی ناتۆ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕژیم كاراوه ده‌كه‌نه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، وتەبێژی شورای ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا، هێرشی سایبری کۆماری ئیسلامی دژبه وڵاتی ئاڵبانی، به توندی مه‌حكووم كرد و ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی دەبێت وەڵامدەری ئەو کردەوه تیرۆریستیانە بێت. جێگای ئاماژەیە كه بەپێی ماددەی پێنجی ڕێککەوتنی ناتۆ، ئەرکی ئەمریکا و هاوپەیمانانهكانیهتی كه لەئەگەری هێرشکردن بۆ سه‌ر هەر یەک لە ئەندامانی ناتۆ، بەرگری لەو وڵاتە بکەن.