به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو چالاكی كرێكاری به ناوه‌كانی “فه‌رامه‌ز شه‌ریعه‌تی و خالد حسینی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، فه‌رامه‌ز شه‌ریعه‌تی چالاكی كرێكاری شاری سنه ڕۆژی ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ١٠ی به‌یانی له شوێنی كاره‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنكی نادیار كرا. شایانی باسه، تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ری ناوبراو زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نیه. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كاتژمێر ٩ی به‌یانی “خالد حسینی” چالاكی كرێكاری و له ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی “چڵ چه‌مه” له لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌كانه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنكی نادیار كرا.