کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی چوار منداڵی ئه‌فغانستانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

گیان له‌ده‌ستدانی چوار منداڵی ئه‌فغانستانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك منداڵی مه‌دره‌سه‌یه‌كی دینی له‌ ئوستانی “هێلمه‌ند”ی ئه‌فغانستان، مینێك ده‌دۆزنه‌وه‌ و له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نێو مه‌دره‌سه‌‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌ و چوار كه‌سیان ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.

به‌وته‌ی پۆلیسی “هێلمه‌ند”، له‌كاتێكدا منداڵه‌كان له‌گه‌ڵ مینه‌كه‌ كایه‌ ده‌كه‌ن، پێیاندا ده‌ته‌قێته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌دات و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن. به‌وته‌ی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی “هێلمه‌ند” ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵانه‌ له‌ نێوان ٧ بۆ ١٠ ساڵ بووه‌ و كچێكیشیان تێدا بووه‌ كه‌ پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.