هەواڵنێرییە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند کە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانان، باستانی ئیمام جومعەی مزگەوتی “موتەحدولموئمنین” و حەیدەری ئیمام جومعەی مزگەوتی “کوچەی ڕێبەر” ی قوم لەلایەن دوو لاوەوە بە بۆری (لوول)ی ئاسنین. کەوتوونەتە بەر هێرش. لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا دەست و سەری ئەو ئاخووندانە شکاو و بریندار بوو. لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا گەلێک ڕاپۆرتی لەم چەشنە بڵاوکراوەتەوە. سەرەڕای ئەوەی کە زۆربەی ئەو ئاخووندانە خاوەنی تیمێکی پاسەوانین و کەمتر لە شەقام و شوێنە گشتییەکان دەردەکەون بەڵام ناکرێ نزیکەی نیو ملیۆن ئاخووند و فەقێ لەچاوی خەڵک بشاردرێتەوە و ڕۆژ نییە لە گۆشە و کەناری وڵات ئاخووندەکان نەکەونەبەر ڕق و بێزاری خەڵک.
خەڵکێکی کە بەردەوام شایەتی دەخالەت و دەستێوەردانی ئاخووندە مشەخۆر، فرەوێژ و جنێو فرۆشەکان لە گشت کار و باری ئەم وڵاتە لە خوارەوە هەتا سەرەوەن، بە کەڵکوەرگرتن لە هەر دەرفەتێک دەیاندەنەبەر هێرشی تووڕەیی و ناڕەزایەتی خۆیان. ڕۆڵی ئیمام جومعەکان وەک هێمای گەندەڵی و ڕێکخەرانی تاقم و گرووپە لات و چەقۆکێشەکان، تاوانبارانی سەرەکی ئەسید پژاندن بە ژناندا، ڕێکخەری کۆمەڵە کرێییەکان، تێکدەری کۆنسێرتە موزیکییەکان و هیتر… بۆ هەموو کەس ئاشکرایە.
بەڵام هەڵبژاردنی تەنیا چەند ڕستە لەو بابەتانەی کە لە ماڵپەڕەکانی ژێر چاوەدێری ڕژیمدا چاپ کراون، کەشی واقیعی کۆمەڵگای ئێران لە پێوەند لەگەڵ مەلا و مزگەوتەکاندا نیشان دەدات. تەنیا ئەو چەند ڕستەیە وەک نموونەی مشتێک لە خەروار، دەریدەخات کە بابەتەکە گەلێک واوەتر لە هێرشی جەستەیی بۆسەر ئەم یان ئەو مەلایە.
ئەمڕۆ لە ئێران کار گەیشتۆتە ئەو جێگایەی کە تەنانەت زۆریەک لەو کەسانەش کە باوەڕیان بە مەزهەب هەیە، ئەوەندە لە بینینی مەلاکان بێزارن کە حازر نین بچنە مزگەوتەکان و لە پشت سەری ئەوانەوە نوێژ بکەن. ماڵپەڕی “بوڕنا نیوز” کە سەربە ناوەندە ئایینییەکانە، دان بەوەدا دەنێت کە لە ئوستانی قەزوێن ٤٤١١ مزگەوت هەیە تەنیا ٣٥٠ مزگەوتیان، واتە ٣٠ لەسەدیان چالاکن و ئەوانی تر چۆڵن و کەڵکیان لێ وەرناگیرێت.
ماڵپەڕی ” حەوزەی قوم” نووسیویەتی: ئه‌گه‌ر چی هه‌زینه‌یه‌كی زۆر سه‌رفی دابینكردنی پێداویستی و نۆژنكردنه‌وه‌ی مناره و گومبه‌زی هه‌ندێك له مزگه‌وته‌كان كراوه، به‌ڵام جگه له مه‌لای مزگه‌وته‌كان و مجێو‌ر و چه‌ند كه‌سێكی به‌ساڵاچوو، كه‌سیتر ڕوویان تێناكات.
هەر لەم پێوەندییەدا ئیمام جومعەی مەشهەد و نوێنەری عەلی خامنەیی لە ئوستانی ڕەزەویی وتوویەتی، پێویسته خه‌ڵك ئیمام جومعه وه‌كوو باوكی خۆیان قبوڵ بكه‌ن، هیچكه‌س سووكایه‌تی و بێ ڕێزی به باوكی خۆی ناكات، ئه‌مه كه‌مترین ئه‌ركی خه‌ڵكه له به‌رامبه‌ر ئیمام جومعه‌دا. ڕابردووی نهنگینی ٤٣ ساڵه و نه‌فره‌ت و بێزاری به‌رینی خه‌ڵك له‌و ڕژیمه و خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێستا و هه‌روه‌ها جه‌بری مێژوو، كۆماری ئیسلامی گه‌یاندۆته سه‌ر لێواری هه‌ڵدێر. مه‌دداح و ئاخووندەکان نه‌ته‌نیا ناتوانن مه‌ڵهه‌مێك بن بۆ برینه‌كانی ڕژیم، به‌ڵكوو ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌كه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی جه‌ماوه‌ر و ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی كۆتایی پێدێت.
نیو ملیۆن ئاخووند و فەقێ بەشێکی زۆر لە سەرمایەی وڵاتیان لەبەردەستایە. دامەزراندنی ئەم مشەخۆرانە کە جگە لە سیخوڕی، پەرەپێدان بە گەندەڵی و خوڕافە، پەرەپێدان بە سیغە و لەشفرۆشی ئیسلامی و تەنانەت بەشداری ڕاستەوخۆ لە سەرکوتی خەڵک کارێکی دیکەیان نییە، کاسەی سەبری خەڵکیان لێوڕێژ کردووە. ئاخووندەکان باش دەزانن کە بە ڕووخانی ڕژێمی ئیسلامی دەبێ وەڵامدەرەوەی بە ناحەق سەرکوتکردنی خەڵک و دزی و تاڵان و بڕۆکانیان بن و بێزاری لە ئاخووندەکان واتە نەهێشتنی دام و دەزگای مەزهەبی و کورت کردنەوەی دەستی مەلاکان لە سەرجەم بوارەکانی ژیانی خەڵکدا.
کرێکارانی پێشڕەو، نەوەی لاو و خوێندەوار، ئەو ژنانەی کە بەردەوام کەوتوونەتە بەر ستەم و هەڵاواردن، کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکان، ڕووناکبیران و هونەرمەندان، نووسەران و ڕۆژنامەوانان و بەشێکی بەرین لە کۆمەڵانی خەڵک خوازیاری کۆتایی هێنان بە دەخالەت و دەستێوەردانی ئاخووندەکان لە کار و ژیانیاندان.
جیایی دین لە دەوڵەت و لە پەروەردە و بارهێنان، نەهێشتنی هەرچەشنە خزمەتگوزارییەک بۆ دام و دەزگا مەزهەبییەکان، وەرگرتنی باج لە ناوەند و دامەزراوە ئایینییەکان، بڕینی سەرجەم یارمەتی و ئیمکاناتی تایبەت بە ئاخووند و ناوەندە مەزهەبییەکان، کەمترین کارێکە کە پێویستە لەپێناو گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی سکۆلار، ئازاد و بەرابەر و ئاوەداندا، ئەنجام بدرێت.