کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی كوردستان و ته‌ورێز له‌ دژی هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا

تجمع دانشجویان دانشگاه تبریز و دانشگاه

تجمع دانشجویان دانشگاه تبریز و دانشگاه

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی زانكۆی كوردستان و زانكۆی ته‌ورێز له‌ دژی هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، به‌ شێوه‌ی جیاجیا كۆبوونه‌وی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خوێندكارانی زانكۆی ته‌ورێز له‌ ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد به‌ نوسراوه‌ی، “نه‌ بۆ شه‌ڕ”، “نه‌ بۆ فاشیزم” و “بژی ڕۆژئاوا” پشتیوانی خۆیان له‌ خۆراگڕی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، ده‌ربڕی. هاوكات، خوێندكارانی زانكۆی كوردستان، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ حه‌ساری ئه‌م زانكۆیه‌ به‌ وتنی چه‌ندین دروشم له‌وانه‌: “ڕۆژئاوا ته‌نیا نیه‌” ، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئه‌ردۆغان” و “بژی خۆڕاگری ڕۆژئاوا”، هێرشی سه‌ركۆتگه‌رانه‌ی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و كۆشتنی خه‌ڵكی بێ دیفاعیان مه‌حكووم كرد.