به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی مانگی ڕهزبهر، ژمارهیهكی بهرچاو له خهڵكی شاری پێنجوێن بۆ پشتیوانی کردن له رۆژئاوا و ئیدانەکردنی هێرش و پەلامار و دەستدرێژییەکانى تورکییه بۆ سەر ڕۆژئاوا، كۆبوونهوه.
بەشداربوان له كۆبوونەوەکە لە یاداشتێکدا هاوخەمى خۆیان بۆ خهڵكی رۆژئاوا دەربڕى و رایانگەیاند: خهڵكی کورد هیچ کاتیک هەوڵی نەداوە دەستدرێژى بکاتە سەر خاکى دراوسێیەکانى و داگیرکارى بخوڵقێنێت، بەڵام بەپێچەوانەوە بە درێژایی میژو دەوڵەتەکانى دراوسێ ویستویانە لەسەر جوگرافیاى کوردستان فراوانخوازى بکەن و هەژمونى خۆیان بسەپێنن. ههروهها راشیانگەیاند: ئێمە وەك پێنجوێن و پێنجوێنییەکان بە دڵ و بەگیان، بەناوی سەرجەم لایەن و هاوڵاتیانەوە، ئەو داگیرکارییە ناڕەوایە شەرمەزار دەکەین و ناڕەزایەتی و هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین و پشتیوانی و هاوسۆزی بۆ خهڵكی لە رۆژئاوا رادەگەیەنین. لە كۆبوونەوەکەدا دانیشتوانی پێنجوین داوایان لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى کرد کە بە زوترین کات هەڵویستى هەبێت سەبارەت بەم داگیرکارییانە و داوایانکرد چیتر رێگە نەدەن گیانى خەڵکى بێتاوان ببێتە قوربانیى و ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن.