کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانجیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاگرتنی هاورده‌ كردنی نه‌وتی ئێران له‌ لایه‌ن كۆره‌ی باشوور

ڕاگرتنی هاورده‌ كردنی نه‌وتی ئێران

ڕاگرتنی هاورده‌ كردنی نه‌وتی ئێران

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری “ڕویتێرز”، کۆرەی باشوور کە پێنجەمین وڵاتی هاوردەکردنی نەوت لە جیهانە، کڕینی نەوتی لە ئێرانەوە ڕاگرتووە و نەوتی خۆی لە وڵاتانی، “عەرەبستان، کوەیت و ئامریکا” دابین دەکات.

ئامارەکانی گومرۆگی کۆرەی باشوور نیشاندەری ئەوەیە کە ئەو وڵاتە هاوردەکردنی نەوتی لە ئێرانەوە بەتەواوی ڕاگرتووە. لە ئیستادا، لە ڕاستای کەمپەینی گوشاری لانیكه‌می ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، بەشێکی زۆر لە پیشەی پێترۆشیمی و بانکی ناوەندیی ڕێژیم، چووەتە نێو ڕیزبەندی گەمارۆکانەوە. هەروەها، “برایان هووک”، نوێنەری تایبەتی ئامریکا لە کاروباری ئێران، لە مانگی پووشپەڕدا ڕایگەیاند کە هیچ لێبووردنێک لە گەمارۆکانی دژ بە کڕینی نەوتی ئێران بە وڵاتان نادرێت و کڕیارانی نەوتی ئێران، لە لایەن ئامریکاوە تەحریم دەکرێن.