کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی كه‌لاله‌

اعتصاب و تجمع کارگران شهرداری کلاله

اعتصاب و تجمع کارگران شهرداری کلاله

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاره‌داریی كه‌لاله‌ له‌ ئوستانی گۆڵستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ له‌ ئاست نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ئیداره‌ی ته‌ئمین ئیجتماعی و هه‌روه‌ها به‌ڵێنه‌ پووچه‌كانی شاره‌داری ئه‌مشاره‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و له‌ كۆ كردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان له‌ ئاستی شار خۆیان بوارد.