به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ١٨ كه‌س به هۆی به‌شداری له كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانه‌كانی دژ به هێرشی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانیانه‌وه له شاری سنه، سه‌قز، پاوه، پیرانشار و سه‌رده‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر و بانگهێشت كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سێ چالاكی كرێكاری له شاری سه‌قز به ناوه‌كانی، “مه‌حموود سالحی، عۆسمان ئێسماعیلی، سه‌ید عه‌لی حۆسینی” له پێوه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ به‌شداری كردن له خۆپیشاندانه‌كانی دژ به هێرشی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا بانگهێشتی ئیداره‌ی ئێتلاعاتی سپای ئه‌مشاره كران. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، له شاری سنه، دوو كه‌س به ناوه‌كانی “فواد عه‌نایه‌تی” و “مۆبین خۆسره‌وی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كران. هاوكات له شارۆچكه‌ی نه‌لاس سه‌ر سه‌رده‌شت سێ كه‌س به ناوه‌كانی، “عه‌بدۆڵڵا سلێمانی”، “هێمن عه‌بدۆڵاهی” و “سه‌مێع كه‌ریمی” به هۆی ئاگر دانی ئاڵای توركییه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سپای ڕژیم ده‌ستبه‌ر كراون. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا له شاری پاوه ٧ كه‌س به ناوه‌كانی “كه‌ماڵ كیانی، هۆنه‌ر حۆسینی، ئاشنا حه‌سه‌ن زاده، كه‌یهان عه‌زیزی، كۆسار محه‌ممه‌دی، باست محه‌ممه‌دی و ئێحسان ئاقایی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. یەکێک لەو سێ کەسە دەستبەسەرکراوە بە ناوی “هادی خزری”، تەمەن ٢٧ ساڵ ڕاگەیندراووە. به‌م جۆره، كۆماری ئیسلامی جارێكی‌تر دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ مافی ڕه‌وای خه‌ڵكی كورد و هاوپه‌یمانی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركییه بۆ سه‌ركۆتی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا نیشان دا.