کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا له‌سه‌ر بازه‌رگانی سێكسی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا له‌سه‌ر بازه‌رگانی سێكسی له‌لایه‌ن

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بازرگانیکردن بە کچۆڵەى بچووکى ئێرانی وەک کۆیلەى سێکسی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران، بەسیج، پۆلیس و ئاخوندەکانى حەوزەکانى عیلمییە، بڵاوكرایه‌وه‌.

لەم ڕاپۆرتەدا ناوی سوپای پاسداران ١٧ جار، بەسیج ٨ جار، هێزی پۆلیس ٦ جار، چەندین جاریش ناوی ئاخوندەکانى حەوزەکانى عیلمییە هاتووە کە دەستیان لەم تاوانە ترسناکەدا هەیە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، بۆ پشتیوانی لە تیرۆریست و بەکرێگیراوانی وڵاتانی وەکوو عێراق، سوریە، لوبنان، یەمەن و فەلەستین، کچی ئێرانییان وەک کۆیلەی سێکسی پێشکەش دەکات.