کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانی خه‌ڵكی هه‌ولێر له‌ هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا

درێژه‌ی خۆپیشاندانی خه‌ڵكی هه‌ولێر

درێژه‌ی خۆپیشاندانی خه‌ڵكی هه‌ولێر

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چالاكوانان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و رۆژنامەنوسانی شاری هەولێر، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا لەبه‌رامبه‌ر پەرلەمانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

خۆپیشانده‌ران له‌م كۆبوونه‌وه‌دا داوایان لە پەرلەمانی کوردستان کرد كه‌، بە پەلە بڕیاری هاوكاری مرۆڤی بۆ ڕۆژئاوا بدەن له‌وانه‌:  داو دەرمان، شیری منداڵان، خۆراك و سوتەمەنی و پێداویستییەکانی دیکە رۆژئاوا بنێرێت، سنورەكان بكرێنه‌وه‌، ئامادەكاریی وەرگرتنی پەنابەران بكرێت و هه‌روه‌ها بڕیار لەسەر هاوكاری سەربازیی بدرێت بۆ رۆژئاوا. بەشداربووان هه‌روه‌ها له‌م كۆبوونه‌وه‌ داوایان لە پەرلەمانی کوردستان کرد، ئیدانەی پێشێلكارییەكان لە بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو، كوشتنی دیل، لەسێدارەدانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، بۆردومانی ناو شارەكان، لێدانی كاروانی پەنابەران، لەسێدارەدانی دەرەوەی دادگا، پەلاماری نەخۆشخانە و ئۆتۆمۆبیلی فریاكەوتن، و سەرجەم تاوانەکانی دیکە بکەن، کە سەرجەمیان بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیا و  سڕینەوەی شوێنەواری نەتەوەیی ئەنجام دەدرێت و دەچنە چوارچێوەی چوار تاوانە گەورەكەوە كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌رته‌شی توركییه‌ له‌ په‌لاماری خۆی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌ی بردووه‌.