کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

پشتیوانی ئیتحادییه‌ی موعه‌لیمانی ئوستانی “كبكی” كانادا له‌موعه‌لیمانی به‌ندكراوی ئێران

پشتیوانی ئیتحادییه‌ی موعه‌لیمانی ئوستانی كبكی كانادا له‌موعه‌لیمانی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ موعه‌لیمانی ئوستانی “كبك”ی كانادا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له‌ موعه‌لیمانی به‌ندكراوی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی موعولیمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بوون.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ هاتووه‌، ئێمه‌ موعه‌لیمانی كانادایی سیاسه‌تی سه‌ركوت و زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ئاست چینی زه‌حمه‌تكێشی كرێكار و موعه‌لیمان به‌ توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌ینین كه‌ مافی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و كۆبوونه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كان، سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی مرۆڤه كه‌ له‌لایه‌ن كونوانسیۆنه‌ جیهانییه‌كانه‌وه‌ په‌سه‌ند و ڕێگه‌ی پێ دراوه‌. دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی یه‌كسان و خۆێندنی بێ به‌رامبه‌ر مافی هه‌موو منداڵانی ئێرانه كه‌ موعولیمان داكۆكی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.