به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌قامه‌كانی شاری “ئێدینبۆرۆ” پایته‌ختی ئێسكاتله‌ند و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئه‌و وڵاته به‌هۆی مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داریه‌وه پڕبووه له‌زبڵ و خاشاك و كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به داخوازییهكانیا درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.
كرێكارانی شاره‌داری ئێسكاتله‌ند له‌ئاست له‌خواره‌بوونی حه‌قده‌ست ناڕازین و له ڕێكه‌وتی ١٨ی مانگی ئووتی ئه‌مساڵه‌وه تا ڕۆژی ٣٠ی ئووت مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاندووه. به‌وته‌ی نوێنه‌ری كرێكاران، مانگرتنی كرێكارانی به‌شی ده‌فعی زبڵ و خاشاكی ئێسكاتله‌ند په‌یوه‌ندی به چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان له به‌ریتانیا هه‌یه و به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌وڵه‌ت، نرخی قهبزهكان به ڕێژه‌ی ٨٠٪ زیادیكردووه.