کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٧ هاووڵاتیی له‌ شاری بانه‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٧ هاووڵاتیی له‌

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٧ هاووڵاتیی له‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ٧ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بانە، لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەستبەسەر کران.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری بانە، ٧ هاووڵاتیی خەڵکی ئەمشارەیان لە کۆبوونەوەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا و مەحکوومکردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیە دەستبەسەر و هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە. شایانی باسه‌، شوناسی ئەو ٧ هاووڵاتییە بە ناوەکانی “کاردۆ سەمیعی، سەلام ڕەحمانی، ئازاد ڕەحمەتیان، بەهادین حوسێنی، فەریا یوونسی، ئیبراهیم شووریایی و سەید ڕەحیم مەعرووفی”، ڕاگه‌یندراوه‌.