له درێژه‌ی پشتیوانی به‌رینی خه‌ڵك له بزووتنه‌وه‌ی ڕۆئاوا و شه‌رمه‌زار كردنی هێرشی جهنایهتكارانهی ئه‌رته‌شی توركییه بۆسه‌ر كوردستانی سووریه، ٤٢ ئه‌نجۆمه‌نی سینفی و فه‌رهه‌نگی ئێران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕۆژئاوا ده‌ربڕی.
له به‌شێك له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه كه، داوا له چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی هه‌موو جیهان به‌تایبه‌ت ئێران ده‌كه‌ین كه له دژی جه‌نایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان و كۆمه‌ڵ كوژی له كوردستانی سووریه ده‌نگ هه‌ڵبڕن و بۆ ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌م شه‌ڕه ماڵوێڕانكهره و كوشتن و ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار ئینسانی بێ دیفاع به ده‌ستی خوێنینی ئه‌رته‌شی توركییه له هه‌ر ڕێگایه‌كه‌وه بۆیان مومكینه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان هه‌ڵ بڕن.