بەهۆی ئەو لافاوەی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پاکستانی گرتووەتەوە، تائێستا ٩٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیان بە ٣٠ ملیۆن دانیشتووی ئەو وڵاتەش گەیشتووە و دهوڵهت باری نائاسایی ڕاگهیاندووه.
بهوتهی بهرپرسانی دهوڵهتی پاكستان، ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى لافاو لەم مانگەدا لە وڵاتەکەیان گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٩٣٧ كهس و لەهەمانکاتدا لافاوەکە زیانى بە ٣٠ ملیۆن كهس گەیاندووە و هەزاران خێزانیش لەناوچەکانى خۆیان ئاوارەبوون. بهپێی ڕاپۆرتهكان، لەئێستادا بارى نائاسایی لە پاکستان ڕاگەیەندراوە و سەرۆک وەزیرانی ئهو وڵاته داوای هاوكاری له وڵاتانی جیهان كردووه.