کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

ڕزگاركردنی ٣٣ کۆچبەر لە ده‌ریای ئێژه‌

ڕزگاركردنی ٣٣ کۆچبەر لە ده‌ریای ئێژه‌ 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌رمانان، ٣٣ کۆچبەر كه لەلایەن یۆنانەوە گەڕێندراونەتەوە بەرەو تورکیا، لە دەریای ئێژه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی قریاكه‌وتنی توركیاوه‌ ڕزگارکراون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، شەوی ڕابردوو تیمەکانی  پۆلیسی ده‌ریایی تورکیا ٣٣ کۆچبەری نائاسایی کە لەلایەن وڵاتی یۆنانەوە بەزۆر گەڕێندرابوونەوە  بۆ ئاوەکانی تورکیا لە دەریای ئێژه‌، ڕزگارکردووه‌. كۆچبه‌ره‌كان له‌ نێو دوو به‌له‌مدا بوون و پاش تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچبەرانی ناوچەی “موگلا” کراون. بەپێی ئامارەکان، ڕێژەی کۆچکردن لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بە ڕێژەی ٣٥ بۆ ٤٠٪ زیادی کردووە.