ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان، قه‌یرانێكی ژینگه‌یی له ڕووباری “ئۆدێر” له سنووری نێوان ئاڵمان و له‌هستان ڕوویداوه و نزیك به ٢٠٠ تۆن ماسی له‌ناوچووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ زانینی هۆكاری ڕوودانی ئه‌و قه‌یرانه ژینگه‌یه به‌رده‌وامه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ده‌ڵێن: ڕێژه‌ی له‌ناوچوونی ماسیه‌كانی ئه‌و چۆمه بۆ ٤٠٠ تۆن به‌راوه‌رد ده‌كرێت و زیانه‌كانی بۆ سرووشت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه زۆر زیاتر له‌و شته‌یه كه پێشبینی ده‌كرێت.