کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

چوونه‌سه‌ره‌وی ڕێژه‌ی ژنكوژی له‌ فه‌ڕانسه

چوونه‌سه‌ره‌وی ڕێژه‌ی ژنكوژی له‌ فه‌ڕانسه 5

وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، ئاماری ژنكوژی له‌ ساڵی ٢٠٢١ی زایندا بڵاوكرده‌وه‌ و ڕاێگه‌یاند: ڕێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له‌لایه‌ن هاوژین یان هاوسه‌ری پێشوویانه‌وه‌ كوژراون له‌ سه‌دا ٢٠ زیادی كردووه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه، ناوی ڕاپۆرته‌كه‌ی ناوه‌ “كوشتنی توندووتیژانه‌ی نێوان هاوژینه‌كان” و به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، له‌ ساڵی ٢٠٢١ی زاینیدا ١٢٢ ژن له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه‌ كوژراون و ٢١ پیاویش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه‌ كوژراون.  ئاكامه‌كانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ پیشانی ده‌دات كه‌ پاش هاتنی كۆڕۆنا و دابه‌زینی ئابووری، ڕێژه‌ی توندووتیژی له‌ نێو بنه‌ماڵه‌كاندا تا ئاستێكی مه‌ترسیدار به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند هه‌ر دوو ڕۆژ و نیو، قه‌تڵێكی خێزانی ڕوویداوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ژنان قوریانیانی سه‌ره‌كی توندووتیژی خێزانین و له‌ ساڵی ٢٠٢٠دا ١٠٢ ژن و له‌ ساڵی ٢٠١٩ دا ١٤٦ ژن له فه‌ڕانسه له‌‌ توندووتیژییه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ هه‌ر سێ ژن یه‌كێكیان قوربانی توندووتیژی خێزانیه‌.