ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، دارستانه‌كانی نزیك شاری “چوونگ كینگ” له ڕۆژئاوای چین ئاگریان گرت و هه‌زاران كه‌س ناچار بوون ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
به‌وتی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی چین، وشكه ساڵی و گه‌رمای هه‌وای ئه‌مساڵ له چاو ساڵانی ڕابردوو بێ وێنه‌یه و ڕووباره‌كانی باكوور، ناوه‌ند و ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته، یان وشكبوون یان خه‌ریكه وشك ده‌بن. به‌هه‌زاران كارخانه به‌هۆی كهمئاویهوه داخراون و چه‌ندین ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌هێز له دارستانه‌كانی وڵات ڕوویداوه كه زیانێكی ملیارد دۆلاری به ئابووری وڵات گه‌یاندووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٥٠٠ كه‌س ناچاربوون ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و پێنج هه‌زار هێزی ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی كونتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ن.