به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چالاكێكی كرێكاری به ناوی “په‌یمان عه‌بدی” ناسراو به “هاوار” به مه‌به‌ستی تێپه‌ر كردنی ماوه‌ی حۆكمه‌كه‌ی ڕوانه‌ی زیندان كرا.
ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٢ی مانگی پوشپه‌ڕ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به دوای ماوه‌یه‌ك به قه‌راری وه‌سێقه ئازاد كرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو، له لایه‌ن دادگای ڕژیم به تومه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم به ١٠ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا و دواتر له دادگای پێداچوونه‌وه حۆكمه‌كه‌ی بۆ ٩ مانگ كه‌م كرایه‌وه.