کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاماری پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان

ئاماری پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان 5

لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا ٥٢ چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ئو‌ستانه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ركراون، هەر لەو ماوەیەشدا حەوت زیندانیكراو لەسێدارەدراون و شەش كۆڵبەریش كوژراون.

به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، لەو ژمارەیە حەوت كەسیان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاكەیان ڕەوانەی زیندان كراون و ١٠ كەسیش بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتیی ئازاد كراون، ئەوانی دیكە تائێستا دەستبەسەرن، یان هیچ زانیارییەك لە بارەی چارەنووسیانەوە له‌بەردەستدا نییە. هه‌ر‌وه‌ها حەوت كه‌س بە تۆمەتیكوشتنی بە ئەنقەستوتاوانەكانی په‌یوه‌ندیدار بە ماددە هۆشبەرەكانلەسێدارە دراون. هه‌ر لەو مانگەدا شەش كۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم كوژراون و ٣٢ كۆڵبەریش بە تەقەی هێزە سنوورییه‌كان، تەقینەوەی مین و كەوتنەخوارەوە لە بەرزایی برینداربوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ یەك ژن لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لە كرماشان كوژراوە و بەهۆی ڕووداوەكانی شوێنی كاره‌وه‌ لانیكەم شەش كرێكار گیانیان لەدەستداوە و پێنج كه‌سی مه‌ده‌نیش لە شارەكانی بانە و مێهران بە هۆی تەقینەوەی مین برینداربوون.