ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، پۆلیسی ئانكارا لە ئوپراسیۆنێكدا، هەڵیکوتایە سەر ماڵان و شەش كه‌سیان بە تۆمەتى “دژایەتى له‌گه‌ڵ هێرشەکانی توركیا بۆسەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا” ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی ئه‌منییه‌تی توركیا ئه‌و كه‌سانه‌ی به بیانووی ئه‌وه‌یكه له په‌ڕه‌ی خۆیان له تۆڕه‌كومه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له دژی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا قسه‌یان كردووه و بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندانیان كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.