کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانی ٢٢ ملیۆن ئافریقایی به‌هۆی برسیه‌تیه‌وه‌

مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانی ٢٢ ملیۆن ئافریقایی به‌هۆی برسیه‌تیه‌وه‌

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ڕاپۆرتێكدا وتی، بەهۆى وشکبوونى سەرچاوە ئاوییەکان و کەمبوونەوەى خۆراکەوە، ٢٢ ملیۆن ئەفریقایی مەترسیی برسێتییان لەسەرە و بۆ ڕزگاربوون لەو دۆخە، پێویستمان بە ٤١٨ ملیۆن دۆلار یارمه‌تی مرۆیی هەیە.

ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیی “فاو”ى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ده‌ڵێت: “وشکبوونى سەرچاوە ئاوییەکان و کەمخۆراکیی لە ئەفریقا ئاستی پێوانەییان تێپەڕاندووە، بەجۆرێک بە خراپترین دۆخ لە ماوەى ٤٠ ساڵى ڕابردوودا تێدەپەڕێن، چونکە زۆرینەى ناوچە کشتوکاڵییەکان بێ بەرهەم بوون، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەهۆی برسێتیی و نەبوونی ئاوەوە ناوچەکانیان جێهێشتووە”. جێگاى ئاماژەیە كه‌ لەمانگى ١ى ئەمساڵدا نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی تا کۆتایى ئەمساڵ ١٣ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسیه‌تی تووند دەبنەوە، بەڵام بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و وزە، ژمارەکە بۆ ٢٢ ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە.