دەوڵەتی تورکییە زیاتر لە ١٢٠ کەس لە نهیارانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستبەسەر کرد و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
وەزیری نێوخۆی تورکییە ڕایگەیاندووە: “١٢٠ کەسمان لە نهیارانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستبەسەر کردووە و ٥٠٠ کەسیشمان لەبەر دەستدایە و لێکۆڵینەوەیان لێدەکەین. ناوبراو باسی لەوە کردووە کە ئەم کەسانە هەوڵەکانی تورکییەیان بە “هێرش” ناو بردووە و بێڕێزییان کردووە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەم کەسانە دژی شەڕ و کارەساتی نامرۆیی ئهرتهشی توركییه ڕخنەیان گرتووە، بەڵام لە لایەن پۆلیسی تورکییەوە بە تۆمەتی “تەبلیغاتی تێرۆریستی” دەستبەسەر و لیکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت.