ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی مانگی گەلاوێژ، بەندکراوی سیاسی “سوعدا خەدیرزادە” لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ به‌هۆی گوشاری هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانه‌وه، خۆی هەڵواسی و کۆرپە دوو مانگانەکەشی دەرمانخوارد کرد و ئێستا باری تەندروستیان ناجێگیره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندان “سوعدا”یان خستووەتە ژێر گوشار کە دەبێت لە پێش کامێرا قسە بکات و ناچاریان کردووە کە لەپێش کامێرا بڵێت “بارودۆخی ژنانی لە بەندیخانەی ورمێ زۆر باشە و هەموو ئیمکاناتێک هەیە و خزمەتگوزاری بۆ خۆی و کۆرپەکەی بەردەستە و هەموو هەواڵەکان کە لەو بارەوە لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤه‌وه بڵاو بووەتەوە درۆیە و دوورە لە ڕاستی”. شایانی باسه كه ناوەندە ئەمنییەکان “سوعدا”یان لە ژێر گوشار داناوە کە ئەگەر هاوكاریان نەکات، په‌روه‌نده‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی بۆ ساز ده‌كه‌ن و منداڵه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گرن و ڕاده‌ستی بێهزیستی ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ناوبراو منداڵەکەی دەرمانخوارد کردووە و خۆیشی هەڵواسیوە، به‌ڵام هاوبه‌ندییه‌كانی فریای كه‌وتوون و ڕزگاریان كردووه.