چه‌ندین ئه‌نجۆمه‌ن و ڕێكخراوی مه‌ده‌نی له ئۆستانی كوردستانی ئێران له ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كی هاوبه‌شه‌وه، په‌لاماری وه‌حشیانه‌ی ئه‌رته‌شی فاشیستی توركییه‌یان بۆسه‌ر كوردستانی سووریه مه‌حكووم كرد.
له یه‌كێك له‌م به‌یانییه‌یه‌دا به ئێمزای چه‌ند رێكخراوی مه‌ده‌نی شاری بانه هاتووه كه، هه‌موو جیهان شاهید بوون كه له‌شه‌ری چه‌ندین ساڵه‌ی دژبه داعش، خه‌ڵكی كورد به تایبه‌ت له ڕۆژئاوا، قاره‌مانانه پێشه‌نگی ئه‌م خه‌باته بوون و به قاره‌مانی و فیداكاریی بێده‌رغیان توانیان حكوومه‌تی ئیسلامی داعش تێك بشكێنن. ئه‌مڕۆ چۆن ده‌بێ ڕێگه بدرێت كه ئه‌م خه‌ڵكه، ببنه قوربانیانی سیاسه‌تی داگیركارانه‌ی ده‌وڵه‌تی دژه مرۆیی توركییه؟ هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه له‌م به‌یانییه دا هاتووه كه، بۆ هه‌موو جیهان ڕوون بووه‌ته‌وه كه شه‌ڕ و داگیركاریی ئه‌مڕۆی ده‌وڵه‌تی توركییه، سنوورێك ناناسێت و هه‌ركات كۆسپێك بێته سه‌ر ڕێگای، ئاشتی و ژیانی ئاشتیخوازانه و ئاسایشی جیهانی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. هه‌ر به‌م مه‌به‌سته ئێمه واته” ئه‌نجومه‌نی گه‌شه‌ی كلتووری بانه ”ئاشتی”، ئه‌نجۆمه‌نی ژینگه‌پارێزی بانه “پاژین”، ئه‌نجومه‌نی كلتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی نۆژین، ئه‌نجۆمه‌نی ژنانی نی‌ك ئه‌ندیشی بانه و ئه‌نجۆمه‌نی كلتووری ئه‌ده‌بی هاژه كۆخان” وێڕای ویژدانی وشیاری مرۆڤایه‌تی، ئه‌م شه‌ڕنانه‌وه و ده‌ستدرێژیه ئاشكرایه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و خوازیاری مه‌حكووم كردنی ئه‌م هێرشه‌ین له لایه‌ن ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و داواكاری هه‌وڵێكی ده‌ستبه‌جێین بۆ پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ و وێرانكاری.