کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی هاوڵاتییانی دیاربه‌ركر دژی هێرشی توركییه‌

تداوم تظاهرات اعتراضی شهروندان دیاربکر

تداوم تظاهرات اعتراضی شهروندان دیاربکر

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر جارێكی دیكه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هاووڵاتییانی شاری دیاربه‌كر دژی هێرشه‌كانی توركییه‌ بۆ سه‌ر كوردستانی سورییه‌ هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان كرد.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ لانیكه‌م ٥ كه‌س له‌ ناڕازییان له‌ لایه‌ن پولیسی توركییه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌ وته‌ی شایه‌ت حاڵان، پولیس سه‌ره‌تا به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی‌ ناڕازییان ماشینی‌ ئاوپاشی به‌ كارهێنا و پاشان هێرشی كرده‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ژماره‌یه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه‌ له‌ ده‌ستپێكی هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ كورد نشینه‌كانی سورییه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی دژ به‌ ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ ته‌نیا له‌ شاری دیاربه‌كر ٢١ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.