کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕازی به‌ هێرشی نیزامی توركییه‌ بۆسه‌ر ڕۆژئاوا

افزایش شمار بازداشت شدگان معترضان

افزایش شمار بازداشت شدگان معترضان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌ توركییه‌، زیاتر له‌ ١٢٠ كه‌س به‌هۆی ده‌ربڕینی ڕه‌خنه‌ و ناڕه‌زایه‌تی به‌ هێرشی نیزامی ئه‌م وڵاته‌ بۆسه‌ر سووریه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

وه‌زیری توركییه‌ وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ پتر له‌ ٥٠٠ كه‌سی دیكه‌ش لێپرسینه‌وه‌یان لێده‌كرێ. هه‌روه‌ها وتیشی كه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ هه‌و‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌یان به‌ هێرش و ده‌ستدرێژی ناو لێبردووه‌ و به‌مجۆره‌ سووكایه‌تیان كردووه‌. به‌ وته‌ی پۆلیسی توركییه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به‌ تۆمه‌تی ته‌بلیغی تیرۆریستی له‌ ژێر لێپرسینه‌وه‌دان. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر دادستانی ئانكارا ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێبه‌رانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ هێرشه‌كانی توركییه‌ له‌ ئاست نێونه‌ته‌وه‌یی دا به‌ڕه‌وڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه‌ و له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ یه‌كیه‌تی ئۆرووپا پرسی ڕێگری و ته‌حریمی چه‌كوچۆڵی توركییه‌ی هێناوه‌ته‌ گۆڕێ. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌رته‌شی توركییه‌ له‌ چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر پێگه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ باكووری سووریه‌ و به‌ پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له‌ ٧٠ هه‌زار كه‌سی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ئاواره‌ بوون.