ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزەکانى سورییه‌ى دیموکرات “هەسەدە” ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارى قامیشلۆ تەقیوەتەوە و چوار هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا و نۆ کەسى دیكه‌ش بریندار بوون.
هەسەدە ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە بەردەم چێشتخانەیەک لە شارى قامیشلۆ بووە و بەهۆیەوە چوار هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، تەقینەوەکەی قامیشلۆ خۆکوژی بووە و شوێنى رۆژنامەنوسانى کردووەتە ئامانج. هه‌روه‌ها سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، وتەبێژى هەسەدە ڕایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە لە گەڕەکى جویرانى سەر بە پارێزگاى حەسەکە، ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە بەردەم زیندانێکدا کە چەکدارانى داعشى تێدایە تەقییەوەته‌وه. مستەفا بالى، وتەبێژى فەڕمى هەسەدە ڕایگەیاند، ئەو جۆرە تەقینەوانە مەترسى هەڵهاتنى دەستبه‌سه‌ر کراوانى داعش لەو زیندانە زیاد دەکەن و ئەمەش گەورەترین زیندانى پاریزگاى حەسەکەیە کە هەزاران چەکدارى داعشى تێدا دەستبه‌سه‌رکراون.