کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نستان

به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌رمه‌نستان، ڕیژه‌ی قۆربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕی گه‌وره‌ی “ئیره‌وان”، گه‌یشتووه‌ته‌ شه‌ش كه‌س و ٦٠ كه‌سیش برینداربوون و چاره‌نووسی ١٨ كه‌سی دیكه‌ش نادیاره‌.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ بازاڕێكی گه‌وره‌ی ته‌قه‌مه‌نی و یاری ئاگر له‌ بازاڕێكی گه‌وره‌ی “ئیره‌وان”ی پایته‌ختی وڵاتی ئه‌رمه‌نستان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ ٦٠ كه‌س برینداربوون و چاره‌نووسی ١٨ كه‌س دیار نییه‌ كه‌ یه‌كێكیان شارۆمه‌ندێكی ئێرانی و دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌یه‌. به‌وته‌ی به‌رپرسانی پۆلیس، گه‌ڕان به‌ شوێن ونبوواندا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیان هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی مانگرتن و خۆپێشاندانی خوێندكاران له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئیسڕائیل هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی ئه‌رته‌ش بۆ سه‌ر ڕه‌فه‌ح

-

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ سه‌نعه‌تی خۆراك له‌ چین

-

ده‌ستپێكی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح له‌ غه‌زه‌

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی خوێندكاران له‌ دوو زانكۆی ئه‌مریكا

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی لافاو له‌ برزیل

-