هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “ئیسماعیل کەریمی” دانیشتووی گوندی “میراوا”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ڕۆژی پێنجشەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ئیسماعیل کەریمی” و بە بێ حۆكمی قه‌زایی ماڵه‌كه‌یان پشكنیوه و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژه‌یه كه تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییە.