به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی چین به ١٢ كه‌شتی جه‌نگی دوورگه‌ی تایوانی گه‌مارۆ داوه و هێزه‌كانی تایوانیش خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.
بەرپرسێکی ئەمنی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ رایگەیاند: “هێزی دەریای چین بە پلانێکی ورد و لە ڕێگەی 12 کەشتی جەنگییەوە ماوەی دوو رۆژە تەوقی دورگەی تایوانیان داوە و تەواوی کەشتییە چینییەکانیش بۆ حاڵەتی جەنگ ئامادەکراون”. به پێی دوایین زانیاری، وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاندووه كه ئاماده‌یی ته‌واومان بۆ به‌رگری له وڵاتی تایوان هه‌یه و ئه‌مڕۆش چه‌ن كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌مان بۆ ده‌ورووبه‌ری تایوان هه‌ناردووه.