به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٧٨ كرێكاری كارخانه‌ی ڕستن و چنینی كاشمه‌ر له ئۆستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی به بیانووی ته‌عتیلی فازی یه‌كه‌می ئه‌م كارخانه‌یه له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “به‌ردێسكه‌ن” له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
ئه‌م كرێكارانه كه هه‌ر كامیان زیاتر له ١٥ ساڵ سابقه‌ی كاریان هه‌یه سه‌باره‌ت به ده‌ركرانیان ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی جۆراوجۆری ده‌وڵه‌تی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. ده‌شڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كارخانه ڕایگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه فازی یه‌كه‌می ئه‌م كارخانه‌یه ته‌عتیل بێت، كرێكاران له بیمه‌ی بێكاری كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه حه‌قی بیمه‌ی ئه‌م كرێكارانه چه‌ندین مانگه كه به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.