به پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٠ی ئۆکتۆبر وەکوو ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە ناسراوە و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بەم بۆنەیەوە ڕاپۆرتێکی لە سەر لەسێدارەدانی هاووڵاتییان لە ئێران بڵاو كردووه‌ته‌وه.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ڕێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨وه هەتا ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩، لانیکەم ٢٤٢ كه‌س له زیندانه‌كانی ئێران له سێداره دراون. هه‌ر لەو ماوه‌یه‌دا، ٥ ژن، ٢ منداڵ و پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ لە کوردستان لەسێدارە دراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئێران به پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌معییه‌ت و ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان، پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له ئێعدامی شارومه‌نده‌كانی خۆی له دنیادا.