به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره به ناوه‌كانی “ئه‌میرمحه‌ممه‌د خانی، فاروق خانی و سه‌دیق سه‌یفی” كه ڕۆژی ٢١ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به قه‌راری وه‌سیقه له گرتووخانه‌ی سپای پاسدارانی سنه ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئه‌میرمحه‌ممه‌د خانی و سدیق سه‌یفی” دانیشتووی شاری دیوانده‌ر هه‌ر كام به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كراون. هه‌روه‌ها “فاروق خانی” دانیشتووی ئاوایی “شه‌ریف ئاوای” سه‌ر به دیوانده‌ره، به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٨٠ ملیۆن تمه‌نی و پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی سپای پاسداران له شاری سنه، له زیندان ئازاد كرا. شایانی باسه، ئه‌م سێ هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.