كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی سه‌بر و یه‌كتر قه‌بوڵكردن، یه‌كێك له‌و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه كه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی‌دا، گه‌یشتۆته ئاستێكی هۆشدار ده‌ر. ناوه‌ندی ئاماری “گالۆپ” به پێی ڕیزبه‌ندی ئێران، عێراق و سودانی باكووری، وه‌ك تووڕه‌ترین وڵاته‌كانی دونیا ناساندووه. به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئه‌م ناوه‌نده ٥٠ له‌سه‌دی دانیشتوانی ئێران تووڕه‌ن. بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاماره، به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده پزشكییه‌كان له ٨ مانگی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو، ٤٠١ هه‌زار و ٣٣٥ برینداری شه‌ڕ و كێشه‌كانی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ یه‌كتر، سه‌ردانی ناوه‌نده پزشكییهكانیان كردووه.
ئه‌م ئاماره ده‌ریده‌خات كه سه‌بر و ته‌حه‌مولی خه‌ڵك تا چ ڕاده‌یه‌ك كه‌م بۆته‌وه و تووڕه‌یی و تووندوتیژی له‌ناو خه‌ڵكدا په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی هه‌موو پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی تووڕه، نیگه‌ران، په‌رێشان و قه‌یراناویی له هه‌موو بواره كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی و ژینگه‌یی هه‌یه. ئه‌م ڕژیمه ڕاده‌ی ته‌حه‌مولی خه‌ڵكی له بواری پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، گه‌یاندۆته سنووری ته‌قینه‌وه. ته‌پ و تۆز له ئاسمان و لافاو و بوومه‌له‌رزه له سه‌ر زه‌وی، نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك كرۆنا و گرانی و بێكاری له ڕاده‌به‌ده‌ر، هه‌ڵاواردن و تووندوتیژی له دژی كۆڵبه‌ران و سوختبه‌ران، هه‌ڵاواردنی سیستیماتیك له دژی كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، گه‌نده‌ڵی ئیداری، حیجابی زۆره ملێ و ملهوڕی ئاخووند و لات و چه‌قۆكێشه ئیسلامییه‌كان، ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه‌كن له قه‌باره‌ی به‌رچاویی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئه‌منییه‌تی ڕه‌وانی و ته‌ندروستی خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ مه‌ترسی جیددی، به‌ره‌وڕوو كردۆته‌وه. گرفته جیددییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك، ئێعتیادی ملیۆنی، تووندوتیژی هه‌ر ڕۆژه‌ی ده‌سه‌ڵات و گرووپه لۆمپه‌ن و مافیاكانی سه‌ربه دام و ده‌زگا پۆلیسی و ئهمنییهتییهكانی ڕژیم، به‌رز بوونه‌وه‌ی ١٩ به‌رابه‌ریی زیندانیانی ئاسایی، په‌ره‌سه‌ندنی ته‌ڵاق و سیغه و له‌شفرۆشی ئیسلامی، دزی و تاڵان و بڕۆی به‌رپرسانی ڕژیم، نائه‌منی ڕێگا و بانه‌كان، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پزشكی و په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاویی مناڵانی كار و بێ سه‌رپه‌ره‌ست، بێ خانه و لانه‌یی و نه‌بوونی سه‌رپه‌نای گونجاو و سه‌ره‌نجام بێ هیوابوونی زۆر یه‌ك له چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له باشتربوونی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا، له زومره‌ی ئه‌و فاكته‌رانه‌ن كه ئه‌م ڕاده‌یه له تووڕه‌یی و بێ ته‌حه‌مولی كۆمه‌ڵگای خوڵقاندووه.
ئێعدامه‌كان نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی تووندوتیژی، تووڕه‌یی و نائارامی ده‌روونی له كۆمه‌ڵگای ئێرانه. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماریی ڕهییسیدا، ڕێژه‌ی ئێعدامه‌كان له‌ساڵدا دوو هێنده زیادی كردووه.
ئێعدام به شێوه‌ی گشتی و ئێعدام له‌به‌ر چاویی خه‌ڵك كه له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا گه‌لێك به‌رچاوه، نموونه‌یه‌كن له به‌ئه‌نقه‌ست په‌ره‌پێدانی تووندوتیژی له كۆمه‌ڵگادا. ئێعدام خۆی له خۆیدا هه‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه و ڕهواناسی تووندوتیژی به‌هێز ده‌كات. كاتێك كوشتن له‌به‌رامبه‌ر كوشتندا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئیجازه پێدراوه، كه‌سانی تر بۆ هان نه‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی خۆیان ئه‌م به‌ناو عه‌داڵه‌ته به‌ڕێوه‌ببه‌ن؟ له حاڵێكدا كه به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سزایه نه‌ته‌نیا له ڕاده‌ی جینایه‌ته‌كان كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكوو كاتێك ده‌وڵه‌ته‌كان به پێی یاسا و له‌ژێر ناوی سزای ئێعدامدا، ده‌ست بۆ كوشتنی ئینسانه‌كان ده‌به‌ن، له ڕاستیدا به كه‌مكردنه‌وه له بایه‌خی پاراستنی ژیانی ئینسانه‌كان، ڕێگا بۆ دووپات بوونه‌نه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگادا خۆش ده‌كه‌ن. ئه‌و پاساوانه‌ی كه له‌م بواره‌دا بۆ سزای ئێعدام ده‌هێندرێته‌وه، له ڕاستیدا جگه درۆ و ده‌له‌سه هیچیتر نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئینسانه‌كان هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه تووڕه و تووندوتیژ له دایك نابن، به‌ڵكوو ده‌ره‌نجامی ئه‌م بارودۆخه ماددییه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه كه‌سه‌كان به‌ره‌و تووندوتیژی پاڵ پێوه‌ده‌نێت و ده‌وڵه‌ته‌كان و چینی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و بارودۆخه ماددییهن كه به‌سه‌ر ژیانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكیاندا سه‌پاندووه.
مانه‌وه‌ی ڕژیمی ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددییه بۆسه‌ر ئه‌منییه‌تی ڕه‌وانی و ته‌ندروستی خه‌ڵك و بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی كه تییایدا تووندوتیژی كه‌متر و شادی و دڵخۆشی زیاتر بوونی بێت، ڕێگایه‌ك جگه له ده‌ربازبوون له ده‌ست حكوومه‌تی ئیسلامی نییه. هه‌ر ڕۆژێك كه ئه‌م حكوومه‌ته زیاتر له‌سه‌ركار بێت، جگه له په‌ره‌سه‌ندنی تووڕه‌یی گشتی، تووندوتیژی و خوێن ڕشتن و نه‌خۆشخستنی زۆرتری خه‌ڵك له كۆمه‌ڵگادا، مانایه‌كی تری نییه.
ئه‌م تووندوتیژییانه له ئاسمانه‌وه نازڵ نابن و به‌شێك له سرووشتی ئینسان نیین، به‌ڵكوو به پلان و ئامانجدار، به بیانووی دژه ده‌ره‌كیی بوون، دژه ژن بوون، ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی، پیرۆزكردنی تووندوتیژی له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داره‌كان و ده‌سه‌ڵاتداران و سیسته‌می سیاسیه‌وه شكڵ ده‌گرێ و به‌هێز ده‌بن كه جێگیربوونی تووندوتیژی له پێناو ئامانجی سیاسیاندا، فاكته‌ری سه‌ره‌كیی مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدایه.
لایانگران و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پاساو بۆ تووندوتیژی دێننه‌وه ده‌ڵێن، تووندوتیژی به‌شێك له جه‌وهه‌ر و سرووشتی مرۆڤه. تووندوتیژی كۆتایی پێنایه‌ت و زۆرترین كارێكی كه له‌ده‌ستمان دێت ئه‌وه‌یه كه، تووندوتیژی به‌رته‌سك و به یاسایی بكرێت. ئه‌وان ده‌ڵێن، كونتڕۆڵی تووندوتیژی ده‌بێ له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و به‌ر به ئاژاوه و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی بگیردرێت.
تووندوتیژی ئامانج و كاركردێكی دیاریكراوی له كۆمه‌ڵگادا هه‌یه. تووندوتیژی له خزمه‌ت نیزامی چینایه‌تی ئێستا و درووستكردنی ترس و خۆف له‌ناو خه‌ڵكدا و سهپهناندن و جێگیركردنی بێ مافی به‌سه‌ر جه‌ماوه‌رێكی هه‌رچی به‌رینتر له كۆمه‌ڵگادایه.
هه‌بوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی دوور له تووندوتیژی و ژیان له كه‌شێكی بێ ترس و خۆف، بێ نیگه‌رانی له ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌شكه‌نجه، بێ ترس له ته‌قه و كوژران له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و بانده مافیاییه‌كانه‌وه، مافێكی سرووشتی سه‌ره‌تایی هه‌ر مرۆڤێكه له كۆمه‌ڵگادا.