ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، گیانبازێكی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق به‌ناوی “خوسره‌و یاوه‌ری” به‌هۆی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تییه‌وه ئاوری له جه‌سته‌ی به‌ردا و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی “خه‌سره‌و یاوه‌ری” له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژیان و “خوسره‌و” توانای دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌بووه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئاوری له جه‌سته‌ی به‌رداوه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، “خه‌سره‌و” چه‌ندین جار له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو و خوازیاری یارمه‌تیدانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ببوو، به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌رپرسانی ڕژیم نه‌چوون به‌ده‌م داواكارییه‌كانیه‌وه.
