لایه‌نگرانی “موقته‌دا سه‌در” كه له ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه له نێو بینای پاڕله‌مانی عێراق له‌شاری به‌غدا مانیانگرتووه، وێڕای هۆشداری به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت له مانگرتن به‌رده‌وامن.
لایه‌نگرانی “مه‌قته‌دا سه‌در” له‌ناڕه‌زایه‌تی به كاندیدبوونی “محه‌ممد سوودانی” نوێنه‌ری چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ پوستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قامن و پاش تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان، پاڕله‌مانیان داگیركردووه و ده‌ڵێن: تا داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت پاڕله‌مان چۆڵ ناكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه “محه‌ممه‌د ساڵح ئهلعهراقی” له كه‌سایه‌تییه نزیكه‌كانی “مه‌قته‌دا سه‌در” ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ داوای له خۆپێشانده‌ران كردبوو كه پاڕله‌مان چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام ناڕازییان درێژه‌یان به مانگرتنه‌كه‌یان داوه.